لە سکی منداڵێکدا ٢٧ پارچە ئاسن دەرهێنرا

PM:03:32:25/05/2022

2468 جار خوێندراوەتەوە

گروپێک لە پزیشکانی سعودیە توانیویانە بە سەرکەوتووی منداڵێک لە مردن رزگار بکەن، ئەویش دوای ئەوەی ٢٧ تۆپی موگناتیسی کە لەناو یارییەکانیدا بووە قوتیداوە، بەوهۆیە هەشت کون لە چوار دەوری ریخۆڵەکانیدا دروست کردبوو.

ئاژانسی ئەنبای سعودی ئاشکرایانکردووە، منداڵەکە بە خێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی منداڵان کە ئازارێکی توند لە سکیدا بووە و ماوەی دوو هەفتە بوو تەندروستیی جێگیر نەبووە.

دوای پشکنینی تیشکی سینی دەرکەوتووە پارچەی موگناتیسی لە سکیدایە، بە خێرایی گەیەنراوەتە ژووری نەشتەرگەریی و لە ڕێگەی کونکردنی سکی ٢٧ پارچە تۆپی بچوکی موگناتیسی دەرهێنراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، نەشتەرگەرییەکە ماوەی سێ کاتژمێر و نیوی خایاندووە، لەدوای نەشتەرگەریی و باشبوونی تەندروستیی منداڵەکە ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.

ئ.ل