باشترین شت بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت دوورخسنتنەوەیەتی لە
هەندێک خووی خراپ و وا لێبکەیت زیاتر سەوزەوات بخوات، خەوی باشتر بکات و بە
رێکوپێکی دەستەکانی بشووات.
ماڵپەڕی ئەل- عەین، لە بابەتێکی تەندروستی هەندێک ئامۆژگاری خستووەتەڕوو بۆ
بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت، کە ئەمانەن:
- کەمکردنەوەی خواردنە پڕ شەکرەکان و مادە گازییەکان.
- شتنی دەست و ددانەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک.
- بەبێ راوێژکردن بە پزیشک نابێت دەرمان بخورێت.
- خواردنەوەی بڕێکی باش ئاو لە رۆژێکدا.
- دوورخسنتنەوەی منداڵەکەت لە کەسێکی جگەرە کێش.
- یارمەتی بدە سیستەمێکی خۆراکی تەندروست پەێرەوبکات.
- وای لێبکە بڕێکی باش بخەوات.
- رێگەی بدە وەرزش بکات.
ر.ئ