لە کاتی هاوسەرگیریدا جیاوازی تەمەن شتێکی باشە؟

PM:11:19:06/08/2021

26636 جار خوێندراوەتەوە

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و لای زۆرێک لە کۆمەڵگاکان واباوە کە پیاوان تەمەنیان گەورەترە لەو ژنانەی کە هاوسەرگیریان لەگەڵ دەکەن.

بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری Pew Research center، زۆرێک لە خەڵکی ئەو جۆرە پەیوەندییەیان لەلا پەسەندترە کە تێیدا تەمەنی پیاو گەورەتر بێت لە ژنەکە، ئەگەر تەمەشای زۆرێک لە خەڵکی چواردەورمان بکەین ئەوە دەبینن کەوا زۆرێک لە خەڵکی لە چواردەورمان بەو شێوازەن کە بۆشایی تەمەن لە نێوانیان بوونی هەیە.

توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات کاتێک ژن لە پیاو گەورەتر بێت لە هاوسەرگیریدا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر زیاتر دەبێتەوە بەبەراورد بەو ژنانەی کە لەگەڵ پیاوێکی گەورەتر لە خۆیان هاوسەرگیری دەکەن لە کۆمەڵگادا، دەشڵێت: گرنگترین شت لە پەیوەندیدا ئەوەیە کە هەردوو لا بتوانن ئەو شتانە بەدەست بهێنن کە دەیانەوێت و هیوای بۆ دەخوازن، هیچ جیاوازییەک نیە لە نێوان ئەوەی کامیان گەورەتر بن یاخود بۆشایی تەمەن کەم بێت یاخود زۆر بێت بەڵام کۆمەڵێک ڕاستی هەیە کە دەبێتە هۆکار و کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکە.

لەبارەی بۆشایی تەمەنەوە دەڵێت: هەم پیاوان و هەم ژنان لە سەرەتای پەیوەندیدا زیاتر لە هاوبەشی گەنج ڕازی ترن وەک لە هاوبەشێکی بەتەمەنتر لە خۆیان، ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیری لەگەڵ لەخۆیان گەنجتر دەکەن زیاتر باوەڕیان بە خۆیان هەیە و چالاکترن و متمانە بەخۆبوونیان زیاترە.