گرتەیەکی ڤیدیۆی بووە جێی سەرنجی میدیا جیهانییەکان کاتێک
خانمێکی گەنج لەناو شەمەندەفەرێکدا بە قژی خۆی هەڵواسیوە و دانیشتووە.
بەپێی ماڵپەڕی "دەیلی مەیلی" بەریتانی ئەم
خانمە لەو کورتە ڤیدیۆیەدا لەناو شەمەندەفەرێکدا لە شەنگەهای وڵاتی چین بەهۆی هەڵواسینی قژی بە شیشێکەوە
جۆلانێ بەخۆی دەکات، ئەمەش بووە جێی سەرنجی سەرنشینانی ناو شەمەندەفەرەکە.
بەپێی ماڵپەرەکە ئەم خانمە ناوی "دارینا"یە و یاری
جیمناستیک دەکات لەوڵاتی (کازاخستان) و لە لێدوانێکدا وتی" من ئەم جوڵانە نزیکەی شەش مانگە ئەنجامی
دەدەم، ئەمەوێت بە خەڵک بڵێم ئەمە شتێکی مەترسیدار و نابێت کەس تاقی بکاتەوە".
ر.ئ