لە ئەمەریکا ١٠٠ مەیموون پەلاماری ئافرەتێک دەدەن

PM:06:59:26/01/2022

3228 جار خوێندراوەتەوە

ژنێک دەکەوێتە حاڵەتێکی ناخۆشەوە کاتێک لە ویلایەتی پەنسڵڤانیای وڵاتی ئەمەریکا لەدوای رووداوێکی پێکادان لەلایەن کۆمەڵێکی زۆر مەیموونەوە هێرشکرایە سەری.

بەگوێرەی ماڵپەڕی" سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی خانمێک بەناوی "میشێل فالۆن" لە ئۆتۆمبێلەکەی دێتە دەرەوە بۆ یارمەتیدانی شۆفێری بارهەڵگرێکی بچووک، کە بارهەڵگرەکەی لەگەڵ بارهەڵگرێکی دیکەدا تووشی پێکدادان بووبوون، کە تیایدا ١٠٠ مەیموونی لە جۆری " ماک" دەگواستەوە.

خانمەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە تەلەفیزیۆنی "WBRE" راگەیاند " وابزانم شتێکی باشم کرد کە یارمەتی ئەو شۆفێرەمدا، ویستم یەکێک لە مەقەباکان هەڵگرمەوە کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوون بەڵام رووبەڕووی مەیموونە هارەکان بوومەوە.

لەوکاتەدا خانمەکە پەیوەندی بە بەرپرسانی ئاسایشەوە کردووە، ئەوانیش داوایان لێکردووە ئاگای لەخۆی بێت و خۆی بپارێزێت و دووربکەوێتەوە.

ژنەکە وتیشی" مەیموونەکان زۆر نزیکی من بوون، هێرشیان کردە سەرم و دوای ئەوە چوومە نەخۆشخانە و دەستم هەندێک بریندار بوو، پزیشکەکان بەخێرایی سارێژی برینەکەمیان کرد"

فالۆن وتیشی " کە ویستم یارمەتی شۆفێری بارهەڵگرەکە بدەم، ئاگاداری نەکردمەوە کە مەیموونی تێدایە یان پێم بڵێت کە دەستکاری مەقەباکان نەکەم".

شایەنی باسە ئەم مەیموونانە لە ئەفەریقاوە هێنرابوون و پلان وابووە ببرێن بۆ ناوندێکی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنیان، بەڵام دوای ئەوە ئەم رووداوە روویدا.

ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند هەموو مەیموونەکان ژمارەیان ١٠٠ دانە بووە و سیانیان بە هۆکارێکی نادیار کوژراون.

ر.ئ

Crates holding live monkeys are scattered across state Route 54 at the junction with Interstate 80 near Danville, Pennsylvania.