لەوانەیە زۆر کات پرسیار لات دروست ببێت، ئایا بۆچی لە
زستاندا ددانەکانت هەستیار دەبن و هەست بە ئازار دەکەیت بەتایبەت لە بەیانیاندا، زۆرێک
لە توێژینەوەکان دەریانخستووە هۆکارەکەی کلۆربوونی ددان و تێکچوونی ددانە و بە هەندێک
رێگە دەتوانێت لەو هەستیارییە خۆت ڕزگار بکەیت.
ماڵپەڕی " فۆشیا" ئەو ڕێگانەی بڵاوکردۆتەوە کە
دەتوانیت لە رێگەیەوە خۆت لە هەستیاری ددان لە وەرزی زستاندا بپارێزیت:
شۆردنی ددان بە هێواشی:
دەبێت زۆر بە هێواشی ددان بشۆیت و پێویست بە پەلەکردن
ناکات بۆ ئەوەی زیان بە ددانەکە نەگەیەنیت.
بەکارهێنانی فڵچەیەکی نەرم:
دەبێت بزانیت شتنی ددان بە هێواشی، فڵچەیەکی نەرمی دەوێت
چونکە فڵچە زبرەکان لەوانەیە ددانەکە تووشی خوێنبەربوون بکەن.
دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان:
خواردنەوە گازییەکان زۆر زیان بە ددان دەگەیەنن، چونکە چینی
ددانەکە کە بە "مینا" ناسراوە، لێی دەکاتەوە و ددانەکە کەڕوو دەکات و
تووشی کلۆربوون دەبێت.
دوورکەوتنەوە لە سپیکردنەوەی ددان:
ئەگەر ددانەکانت تووشی هەستیاری بوون باشترە لەم رێگەیە
دوور بکەویتەوە ، لەوانەیە ببێتە هۆی خواردنی چینی مینا لەکۆتاییدا.
بەکارهێنانی (غسوولی دەم) کە فلۆرایدی تێدایە:
دەرکەوتووە شتنی ددان تەنیا بە ئاو سوودی نابێت، چونکە
ئاو لەوانەیە زیان بە چینی مینا بگەیەنێت و قوورس بێت بۆی، بۆیە باشترە غسوولی دەم
بەکاربهێنیت کە "فلۆراید"ی تێدایە چونکە ئەوە مادەی کانزایی سروشتی تێدایە
و لەکاتی تووشبوون بە هەستیاری، پووک دەپارێزێت لە کلۆربوون.
سەردانیکردنی پزیشک:
لەکۆتایدا دەبێت هەموو شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشکی
ددان بکەیت و پشکنین بکەیت بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی ددانەکانت.
ر.ئ