دانانی دوو قاش خەیار لەسەر چاو ئەم سوودانەی هەیە

PM:12:35:26/01/2022

6796 جار خوێندراوەتەوە

خەیار بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیانە تاکو بە تەندروستیی بمێنێتەوە، لە سەروو ئەمانەشەوە سوودێکی زۆری بۆ چاو هەیە.

ماڵپەڕی"Better Me" چوار سوودی خەیاری بۆ چاو دەستنیشانکردووە، ئەگەر هەموو رۆژێک لە دانانی خەیار لەسەر چاوت بەردەوام بیت لە چەندین کێشەی چاو بەدووردەبیت.

١. چرچ و پێستی دەوری چاو

خەیار ڕێژەیەکی زۆر پێکهاتەی دژەئۆکسانی تێدایە، دانانی چەند پارچەیەکی لەسەر چاو پارێزگاری لە پێستەکەی دەکات و لە پیربوون دەیپارێزێت.

٢. خوارن و هەوکردنی چاو

خورووی چاو چەندین هۆکاری هەیە، لەوانە هەستیاری وەرزی و چەند جۆرێکی کەلوپەلی جوانکاری، لێرەدا رۆڵی خەیار رووندەبێتەوە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو هۆکارانە ناهێڵێت و سووربوونەوەی چاو کەمدەکاتەوە.

٣. بازنەی رەش بەدەوری چاودا

لەبەر ئەوەی خەیار بڕێکی زۆر ڤیتامین C تێدایە، توانایەکی لەڕادەبەدەری هەیە لە لابردنی پەڵە و بازنەی رەشی دەوری چاودا.

٤. هەڵئاوسانی چاو

ڤیتامین C و ترشەکانی کافێین و ئیسکۆربیکی ناو خەیار مولولەکانی خوێن فراواندەکەن و بەم شێوەیە چاو لە هەڵئاوسان رزگاردەکەن.

ئ.ل