کاللۆس گومیز پسپۆڕی خۆراک لە ڕوسیا ئاماژەی بە
گرنگی خواردنی ماست کردووە لە بەیانیاندا کە جەستە بە پارێزراوی دەهێڵێتەوە و گەدە
لە ئازار ڕزگاردەکات.
ئەو پسپۆرە ئاشکرایکردووە، ماست دەوڵەمەندە بە
پرۆتین و چەوری سوودبەخش و کاربۆهیدرات کە بە ئاسانی هەرس دەکرێت و بۆ ڕیخۆڵە و گەدە
بەسوودە.
پسپۆرانی خۆراک ڕایدەگەیەن، گرنگە کەسانی وەرزشوانان
و ئەوانەی دابەزینی کێش دەکەن لەگەڵ ژنانی دووگیان ماستی سروشتیی بخۆن بەبێ زیادکردنی
هیچ شتێک بۆ ناو ماستەکە، لە هەمان کاتدا ماستی بێ چەوری بخۆن.
بەردەوام بەیانیان خواردنی ماست بەکتریای سوودبەخش
بۆ گەدە دابیندەکات، بەهۆی دەوڵەمەندیشی بە کالسیۆم و ڤیتامین دی جەستە سوودی لێوەردەگرێت،
پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمیش تێدایە کە پارێزگاریی لە هاوسەنگی فشاری خوێن دەکات، ڤیتامین
بی تێدایە کە وزە و چالاکی مێشک زیاد دەکات.
کارلۆس ڕایگەیاندووە، هەموو بەیانییەک ماست
بخورێت یارمەتی کرداری هەرس دەدات و لە گرفتەکانی گەدە دەتپارێزێت، قەبزی و ئاوسانی
سک و گرژی ڕیخۆڵەکان و غازات ناهێڵێت، یارمەتیدەرە لە نەمانی بەکتریای زیانبەخش لە
گەدەدا، لەگەڵ ئەوەشدا میزاج باش دەکات و سیستمی بەرگریی بەهێز دەکات و شەکەتی ناهێڵێت.
ئ.ل