ئەو خواردنانەی نابێت لەدوای تەمەنی ٣٠ ساڵی بخورێن

PM:09:43:25/01/2022

12300 جار خوێندراوەتەوە

پارێزیکردن وسیستەمی خۆراکی دەتوانن ڕیگە لە شێرپەنجە، نەخۆشی شەکرە و نەخۆشەییەکانی دڵ بگرن، بۆیە دوورکەوتنەوە خۆراکە زیانبەخشەکان بە تەندروسی دەتهێڵێتەوە بەتایبەت دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی. 

بۆیە بەپێی ماڵپەڕی " فود ئیت سەیف" ئەم خواردنانە نابێت بخورێن دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی:

ماستی تامدار:

ئاسایی ماست لە سەلاجەدا دادەنێین و ئەمەش تەندروستە. بەڵام بەداخەوە ئەو ماستانەی کە تامیان تێکراوە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە کە بڕەکەی ٤٧ گرامیان تێدایە، لەبری ئەوە ماستێک بکرە کە خۆماڵی بێت و تامی تێنەکرابێت تاوەک لە شەکری زیان بەخش بەدوور بیت.

ماسی بەستوو:

بەداخەوە ٪٧٠ بازارەکان ماستی بەستوویان هەیە و تۆ ناتەوێت وازی لێبهێنیت،  بەڵام ئەو گۆشتانە ناتەندروستن و چونکە جۆرێکن خواردنی دژە بەکتریان تێدەکرێت یاخود گۆشتەکە مەوادی پارێزەری تێدەکرێت بۆیە باشترە ماسی فرێش بخۆیت.

خواردنی گەنم:

دەکرێ کاتێک منداڵ بوویت تەنیا نانی گەنم خواردبێت، بەڵام ئێستا گەورەبوویت دەبێت لێی دوور بکەویتەوە، ئەو پێکهاتەیەی لە نانی گەنمدا هەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و نانی گەنم ریشاڵی کەمتری تێدایە، بۆیە بزانە هەتا دەچیت بە تەمەندا ماددەی ریشاڵی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی سیستەمی هەرس بەباشی کاربکات.

شەربەتی میوە:

کاتێک منداڵبوویت دەکرێت هەموو ڕۆژێک لەگەڵ ژەمەکاندا شەربەتی میوەت خواردبێتەوە، بەڵام دەکرێت بە گەورەیش کەوتبیتە تەڵەکەوە کە گوایا شەربەت هەر وەک میوە تەندروستە. کاتێک شەربەت لە میوە دروست دەکرێت هەموو مادە ریشاڵیە گرنگەکانی تێدا نامێنێت، مادە ڕیشاڵیەکان کۆنترۆڵی شەکری ناو خوێن دەکات، بۆیە کە بە شەربەت دەخورێتەوە ئەوا هەموو شەکرەکە بە راستەوخۆیی دەخۆیتەوە.

کارە هەویرییەکان لە بازاردا:

کارە هەویریەکان کە لەماڵدا دروست دەکرێن دەکرێت زیانی وایان نەبێت، بەڵام ئەوانەی بازار دەکرێت رۆنی زیان بەخشییان تێبکرێت، ئەگەر لەماڵەوە دروست بکرێت خۆت دەتوانی کۆنترۆڵی پێکهاتەکانی بکەیت بەڵام ئەوانەی مارکێتەکان ناتوانیت .

ر.ئ

 .