تەماشاکردنی ئاوێنە
رێگەیەکە بۆ پەرەدان بەخۆت، ئەم هەڵسووکەتە وادەکات خودی خۆت باشتر بکەیت و هەندێک
کات بۆ خۆت دابنێت، هەروەها هاندەرێکە بۆ گەشەدان بەخودی خۆت.
ماڵپەڕی
"لوبنان ٢٤" هەندێک سوودی تەماشاکردنی بەردەوامی ئاوێنەی خستووەتەڕوو کە
ئەمانەن:
بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
لەگەڵ خۆتدا و ترس و گومانەکان لە دڵتدا ناهێڵێت، دەتبەستێتەوە بە قوڵایی ناختەوە.
متمانە بەخۆبوونت
زیاتر دەکات:
بڕوابەخۆنەبوون و
بێ متمانیەیی ئەمانە دەکرێت بەهۆی تەماشاکردنی ئاوێنە و روانین لە خودی خۆت نەمێنن.
تێپەڕاندنی
نائارامی و نائاسوودەیی:
رووبەڕووبوونەوەی
خۆت بەرامبەر ئاوێنە یارمەتیت دەدات کە ئەو شتە نەرێنیانەی بەخۆتی دەڵێیت نەمێنن و
بتوانیت بیانگۆڕیت بە شتە ئەرێنییەکان.
سارێژکردنەوەی
ناخ:
بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان
لەگەڵ خۆتدا، دەبێت ئەو نائارامییەی ناخت ببەزێنیت و ئاشتی لە ناخدا بچەسپێنیت، بۆیە
ئاوێنە زۆر سوودی هەیە بۆ ئەم مەبەستە.
بڕوابەخۆبوون
دروستدەکات:
ئاوێنە بڕوابەخۆبوون
زیاد دەکات، لە بری ئەوەی بەدوای کەسێکدا بگەرێت پاڵپشتیت بکات، خۆت دڵنیەوایی خودی
خۆت دەبیت و پێویستت بە کەس نابێت.
ر.ئ