هونەرمەند میران عەلی لە
نوێترین کاریدا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "مەگەڕێ"، وابڕیارە
٢٧ی کانوونی دووەم بڵاویبکاتەوە.
میران لە پەڕە فەڕمی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تیزەری کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە
ئەم بەرهەمەی تایبەت و جیاوازە و لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا بڵاویدەکاتەوە، کلیپە
نوێیەکەی میران لە ژێر ناوی "مەگەڕێ"یە.
میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە،
سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی
کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی
دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.
ئ.ل