کاتی سوڕی مانگانە لە
خانماندا جیاوازە بەڵام بە گشتی هەموو خانمێک هەر ٢٨ رۆژ جارێک دەکەوێتە سوڕی
مانگانەوە، بەڵام ئەگەر ئەو ماوە زیاتر بێت لە ٣٥ ڕۆژ لەو حاڵەتەدا پێویستە سەردانی
پزیشکی ژنان بکرێت بۆ زانینی هۆکارەکەی و چارەسەرکردنی.
ماڵپەڕی لەیالینای
لوبنانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەو گۆرانکارییانە کردووە کە بەسەر جەستەی
خانماندا دێت کاتێک سوڕی مانگانەیان دوادەکەوێت، ئەوانیش:
یەکەم: تێکچوونی میزاج
و زوو توڕەبوون یان بێتاقەتی.
دووەم: هەستکردن بە
ماندوێتی و شەکەتی بەردەوام.
سێیەم: هەستکردن بە
وشکبوونەوەی ناوچەی زێ و سوربوونەوەی پیستی ئەو بەشە و خورانی.
چوارەم: نەرمبوونەوەی
ماسولکەکان.
پێنجەم: تێکجوونی کاتەکانی
خەو، خەوزڕان.
شەشەم: تێکوونی هۆڕمۆنەکانی
جەستە و ناهاوسەنگبوونیان.
حەوتەم: لەپڕ زیادبوونی
کێشی جەستە.
هەشتەم: ئەگەری
توشبوون بە نەخۆشی شەکرە ئەگەر دواکەوتنی مانگانە زۆر و بەردەوام بێت.
نۆیەم: ئەگەری توشبوون
بە شێرپەنجەی منداڵدان زیاد دەکات.
دەیەم: ئەگەری
دروستبوونی کیس یان گرێی هێلکەدان زیاد دەکات.
ئ.ل