لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە
کە مشکێک لە خواردنگەیەکی شاورمەدا لەسەر شیشی گۆشتەکە سەرقاڵی خواردنە، ئەم ڤیدیۆیە
توڕەیی خەڵکی بەدوادا هات لە هەمان کاتدا بەرپرسانی وڵاتی هێنایە دەنگ.
لە یەکێک لە خواردنگەکانی پارێزگای جەددە لە
سعودییە مشکێکی زیندوو لەسەر شیشی شاورمەیە و سەرقاڵی خواردنی گۆشتەکەیە، ئەم گرتە
ڤیدیۆیە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی
خەڵکی بەدوادا هاتووە، بە جۆرێک بەرپرسانی وڵاتی هێناوەتە دەنگ.
ئەمیندارێتی پارێزگای جەددە لە سعودیە لە هەژماری
خۆیان لە تویتەر ئاشکرایانکردووە، ئەو خواردنگەیە تایبەت بووە بە فرۆشتنی شاورمە بەهۆی
پێشلکاری و نەبوونی ڕێنماییە تەندروستییەکان داخراوە.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی ئاماژەی بەوەکردووە،
ئەمیندارێتی جەددە خواردنگەکەیان داخستووە، بەڵام ئاماژەیان بەناوی خواردنگەکە و
شوێنەکە نەکردووە.
ئ.ل