پیاوێک لە گوندێکی کوردستان ٦٥ ساڵە خۆینەشتووە

PM:08:03:19/01/2022

17604 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی تەمەن ٨٧ ساڵ توێژەرانی تووشی شۆککردووە، لە لادێیەک دەژی کە دەکەوێتە نزیک شاری کرماشانی رۆژ هەڵاتی کوردستانەوە، هەرچەندە زیاتر ٦٥ ساڵە خۆی نەشتووە بەڵام هێشتا تەندروسی باشە و تووشی هیچ نەخۆشییەک نەبووە.

بەپێی ماڵپەڕی "لادس بایبڵ" ئەم پیاوە ناوی " ئامۆو جاجییە" ٦٥ ساڵە وازی لەخۆشتن هێناوە، دوای ئەوەی بڕوایان پێهێناوە خۆشتن لەوانەیە بەختێکی خراپی بەسەر بهێنێت و لەکۆتاییدا ببێتە هۆی کوشتنی.

ئێستا ئەم پیاوە خواردنەکەی لەسەر ڕووکی خۆڕسکی سەرجادەکانە و لە گۆماوەکاندا ئاو دەخواتەوە.

بەهۆی شێوازە ژیانە سەیر و سوسەمەرەکەیەوە هیچ هاوڕێ یان هاوەڵێکی نییە و کەس نزیکی ناکەوێتەوە.

هەرچەندە ئەم پیاوە ژیانێکی نائاسایی دەژی، بەڵام دانیشتوانی ئەو گوندەی تیایدا دەژی کەپرێکی بچووکیان بۆ دروستکردووە وەک رێزێک بۆ ئەو بڕیارەی کە داوێتی.

چەند پزیشکێک سەردانی ئەو کەپرەی ئەم پیاوەیان کردووە و لادێکە دەکەوێتە نزیک شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، چەندین پشکنینیان بۆ ئەم پیاوە کردووە و تووشی شۆک بوون کە هەڵگرنی هیچ نەخۆشییەک و بەکتریایەک نییە و زۆر سەرسامبوون بەوەی کە تەندروستی زۆر جێگیرە.

هەروەها ئەوەی زیاتر سەرسامیکردن ئەوە بوو هەرچەندە لەسەر رووەکە خۆرسک و ئاوی گۆماوەکان دەژی بەڵام تەندروستی زۆر باشە و تووشی هیچ نەخۆشییەک نەبووە.

شایەنی باسە ئەم پیاوە ٨٧ ساڵە، زانیاری مێژووی و سیاسی زۆر باشە و گفتوگۆ دەربارەی راپەڕینی فەرەنسی و رووسی دەکات لەگەڵ ئەوانەی سەردانی دەکەن.

پارێزگاری ئەو ناوچەیە داوا دەکات خەڵکەکە وازی لێبهێنن و دەڵێت "ئەو پیاوە رۆحێکی نەرمونیانە و هەرگیز بێزار نابێت لە قسەکردن لەگەڵی".

ر.ئ