ترخێنە یەکێکە لە خواردنە فۆلکلۆرییەکان و زیاتر لە وەرزی
زستان و لە کەشی بەرفدا ئامادە دەکرێت و دەخورێت کە گەرمی و وزە بە لەش دەبەخشێت.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو:
کەرەستەکانی:
چەند دانەیەک لە سەلکی ترخێنە
بڕێک نۆک و فاسۆلیا و نیسکی خر
چەوەندەر بەپێی ئارەزوو
دوو کەوچک دۆشاو
گوێز
گۆشت بە پێی ئارەزوو
پیاز
رۆن
هەڵوژە و مێوژی وشککراو
خوێ و ئاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا لە مەنجەڵێکدا ڕۆن و پیازەکەی تێدا دەقرچێنین، دواتر
هەموو کەرەستەکانی تێدەکەین لەگەڵ بڕێک ئاو لە مەنجەڵی هەڵمدا "بوخار"
تاوەکو بەجوانی دەکوڵێت.
یان سەرەتا گۆشتەکە بکوڵێنە و هەریەکە لە نۆک و نیسک و
فاسۆلیا و چەوەندەرەکە بە جیا بکوڵێنە، پاشان ترخێنەکەش بە جیا لە دەفرێکی گەورەدا
بکوڵێنە و دواتر هەموو کەرەستەکانی تر کە کوڵاندوتن بیخەرە ناوی لەگەڵ دۆشا و خوێ
و هەڵوژە و مێوژەکەدا لەدوایی نیو کاتژمێر یان تا کاتی خەستبوونەوەی لەسەر ئاگر بێت،
لە کۆتاییدا بە گەرمی پێشکەشیبکە.
ئ.ل