لە رووداوێکی دەگمەندا کە دەنگۆیەکی زۆری بەدواداهاتووە،
هاوڵاتییەك بۆیدەرکەوتووە کە ناوی لە لیستی مردووەکاندا هەیە و بەپێی بەڵگەنامەکان
٢٥ ساڵە مردووە.
هاوڵاتییەك بەناوی عەبدولموحسین ئەلعیدی چیرۆکەکەی
بۆ رۆژنامەی "الرأي" باسکردوە و وتوویەتی، "بە مەبەستی بەجێهێنانی
هەندێك کاری پێویستی حکومی چوومەتە فەرمانگەیەك و لەوێ داوای ناسنامەیان لێکردم،
دوای ئەوەی پشکنینیان کرد تووشێ سەرسوڕمان بوون و لێیان پرسیم کە ئایا دڵنیام من عەبدولموحسینم".
کارمەندی فەرمانگەکە پێی وتووە، چۆن لەبەردەممدا
وەستاوی لە کاتێکدا کە تۆ ٢٥ ساڵە لای ئێمە مردوویت؟ ئەمەش وایکردووە تووشی شۆك ببێت
و بکەوێتە سەر زەوی، لە بەرامبەردا لە کارمەندەکەی پرسیوە کە چۆن دەبێت بە مردوو
دانرابێت لە کاتێکدا زیندووە؟
دواتر داویانلێکردووە کە دەست بە رێکارەکان
بکات بۆئەوەی لە مردووەوە بیگۆڕن بۆ زیندوو و بتوانێت کارەکانی بەجێبهێنێت.