پزیشکێک: زۆر بەکارهێنانی یارییەک لەلایەن منداڵانەوە مەترسیدارە

PM:02:53:02/12/2021

10600 جار خوێندراوەتەوە

نەبیل خوری پزیشک و پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە لوبنان رایگەیاندووە، یاریی " Pop it"، زۆر بەکارهێنانی لەلایەن منداڵانەوە فشاری دەروونیان زیاد دەکات و کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەرکیز و ئاستی فێربوون و پەیوەندیی کۆمەڵایەتییان دەبێت.

ماڵپەڕی فۆشیا ئاماژەی بە زانیارییەکانی ئەو پزیشکە کردووە و رایگەیاندووە، یاریی " Pop it" پارچەیەکی پلاستیکییە و شێوەی جیاواز و هەمەڕەنگە و وەک تەقاندنی بڵق وایە، منداڵان بەکاریدەهێنن.

نەبیل رونیکردووەتەوە "تایبەتمەندی ئەم یارییە بۆ فێربوونە، چونکە دەتوانیت دووبارە و چەند بارە بەکاریبهێنیتەوە، هەستی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی کەمدەکاتەوە، زیاتر بۆ منداڵانی ئۆتیزم و ئەوانەی گرفتی دەروونی و گۆشەگیرییان هەیە دروستکراوە".

ئەو پزیشکە هۆشداریی بە دایکان و باوکان دەدات، ئەگەر منداڵەکەیان ئالوودەی ئەم جۆرە یارییە بێت مەترسیدارە، چونکە کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی تەرکیزی منداڵەکە، بەتایبەت ئەوانەی لە خوێندنگەن ئەرکەکانی خوێندنگەکەیان پشتگوێ دەخەن و بیرەوەرییان خراپ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبنە کەسانێکی گۆشەگیر.

نەبیل داوا لە باوان دەکات کاتی بەکارهێنانی ئەم یارییە بۆ منداڵەکانیان دیاری بکەن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هۆشیان و دووبارە تێکەڵبوونەوەیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیان.

نبيل خوري: لعبة

ئ.ل