ڤیدیۆ.. بازرگانێک کارمەندێک دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی زلەی لێبدات

PM:06:02:30/11/2021

36648 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانێکی ئەمریکی کارمەندێکی دامەزراندووە، بۆ ئەوەی هەر کاتێک هەژماری فەیسبووکەکەی کردەوە زلەیەکی لێبدات، ئەمەش لەپێناو ئەوەی ئالودەبوونی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەمێنێت.

ماڵپەڕی VICEی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، مانیش سیسی پیاوێکی بازرگانە لە ساڵی ٢٠١٢ هەستی کردووە ئالوودەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بووە و کاتێکی زۆر بۆ بەکارهێنان و سەیرکردنی فەیسبوک بەسەر دەبات، هەر بۆیە کچێکی وەک کارمەند لەلای خۆی دامەزراندووە، بۆ ئەوەی هەر کاتێک سەیری فەیسبوکی کرد و هەژمارەکەی کردەوە زلەیەکی لێبدات، ئەگەرچی بیرۆکەکەی توندوتیژە بەڵام بۆ ئەو سوودی هەبووە.

لە ماوەی ١٠ ساڵدا بیرۆکەکەی سیسی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان چیرۆکی خۆی لەگەڵ ئەو بیرۆکەیەدا لە تویتەر باس کردووە.

سیسی لەبارەی بیرۆکەکەیەوە وتوویەتی "رەنگە بروا نەکەن کاتێکی زۆرم بۆ بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت فەیسبوک بە فیڕۆ ڕۆشتووە، هەر بۆیە زانیومە کاتی ئەوەیە پێویستە بوەستم".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بازرگانە وتوویەتی "رۆژانە ١٩ کاتژمێرم بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە فیڕۆدەڕۆشت، ئەوەش وایلێکردووم کە بیربکەمەوە بە تەنیا ناتوانم رزگارم بێت و پێویستم بە کەسێکە هانم بدات، هەر بۆیە راگەیەنراوێکم بە ناونیشانی (ئەگەر شارەزایت لە بوارەکەدا هەیە زلەم لێبدە) لە بەرامبەردا بۆ هەر کاتژمێرێک هەشت دۆلار دەدەم بە کارمەندەکە".

بۆ ئەو داواکارییە ٢٠ کەس داوای کارەکەیان کردووە، ەل دوای چاوپێکەوتن کارا باشترین کەس بووە بۆ زلە لێدان، هەر بۆیە وەک کارمەند لەلای خۆی دایمەزراندووە، هەروەک وتوویەتی "ئەم کارەم یارەمەتیداوم بۆ بەفیڕۆنەدانی کاتەکانم و لە هەمان کاتدا گرنگی بە بیرکردنەوەکانم بدەم".

ئەو بازرگانە ئاماژەی بەوەکردووە، برۆکەکەی زۆر سەرکەوتووانە بووە بە جۆرێک بەرهەمی کاری چوارهێندە لە چاو جاران زیادیکردووە، لەهەمان کاتدا پەیوەندییەکانی باشتر بووە و کارەکان بە گروپ رادەپەڕێنێت، دەیەوێت خەڵک سوود لە بیرۆکەکەی وەربگرن و کاتەکانیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە فیڕۆنەدەن.

ئ.ل