بۆچی ژنان حەز لەو پیاوە ناکەن کە زۆر پێدەکەنێت؟

PM:12:41:30/11/2021

23084 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك لە زانایان پێی گەیشتوون، تێڕوانینی پیاوان و ژنان بۆ پێکەنین جیاوازن، دەرکەوتووە کە پیاوان زیاتر سەرنجیان دەچێت بۆلای ژنێك کە رووبەخەندە بێت، بەڵام ئەمە بۆ ژنان راست نیە.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"، توێژینەوەکە کە لە زانکۆی بریتش کۆڵۆمبیا ئەنجامدراوە، هەزار خۆبەخش بەشدارییان تێدا کردووە، چوار وێنەی جیاوازیان نیشانداون کە بریتیبوون لە: پێکەنین، توڕەیی، لەخۆڕایبوون و بێلایەنی.

ئەنجامەکە ئاشكرایکردووە، ئەو پیاوانەی کە پێدەکەنین کەمتر بە سەرنجڕاکێش دەبینران لەلایەن خانمانەوە، لەکاتێکدا ئەو پیاوانەی کە هەستی تووڕەیی یان لەخۆڕازیبوونیان دەرخستووە زیاتر سەرنجڕاکێش دەردەکەوتن.

ئەم ئەنجامانەش ئەوەیان ئاشکراکردوو کە ژنان زیاتر سەرنجیان بۆلای پیاوێك دەچێت کە بڕوابەخۆبوونی پێوە دیاربێت و کەمتر پێبکەنێت، هۆکاری ئەوەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ پێکهاتەی کۆمەڵگە و تێڕوانینی هەر رەگەزێك بۆ بەرامبەرەکەی.