بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەنجامی ئەرێنی بەدەستدەهێنیت
دوای ئەو بەرەوپێشچوونەی کە لە رێبازی بازرگانیدا بەدەستت هێناوە، هەروەها پێشبینی
دواکەوتنی هەندێک دەستکەوت و بەرهەم بکە.
گا 20/4 - 20/5
هەوڵی یەک لەدوای یەک بدە
بۆ کەمکردنەوەی هەڵچوونەکانت لە بواری پیشەییەکەتدا، بەڵام دەبێت بزانیت ئەوە
کاریگەریی لەسەر ورەبەرزیت نابێت و وەك خۆت دەمێنیتەوە.
دووانە 21/5 - 21/6
هەوڵ مەدە لەم کاتەدا
هاوبەشی ژیانت بریندار بکەیت چونکە هەست بە نیگەرانی و تووڕەیی دەکات، رەنگە تووشی
سەرسوڕمان ببیت بە وەڵامدانەوەیەکی کە بەو جۆرە نییە کە تۆ چاوەڕوانی دەکەیت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
بەخت یاوەرت دەبێت و لەوانەیە
ئاماژەبێت بۆ سەرکەوتنێك، بۆیە باشتروایە بەدوای باشترین چارەسەردا بگەڕێیت بۆئەوەی
نەکەویتە هەڵەوە.
شێر 23/7 - 22/8
پەلەکردنی زۆر دەتوانێت
ببێتە هۆی دەستکەوتنی ئەنجامی چاوەڕواننەکراو، بۆیە چاوەڕێبە و پەلە مەکە بە وریاییەوە
بیربکەرەوە پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت.
فەریك 23/8 - 22/9
لەوانەیە بتەوێت خزمەتگوزاریەك
پێشکەش بکەیت و بە هەموو ویستی خۆت بەرپرسیارییەتییەك هەڵدەگریت کە قورسە بەڵام
لەو بڕوایەدایت کە ئەو توانایەت هەبێت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
لەوانەیە تۆ لەگەڵ
هاوبەشی ژیانتدا تووشی غیرە ببیت و هەڵچوونێکی زۆرت تووشببێت، رەنگە بارودۆخەکان
ناچارت بکات کە واز لە هەندێك بیرۆکە بهێنیت و گفوگۆ و دەمەقاڵێ وازلێبهێنیت بۆ
دواتر.
دووپشك 23/ 10-21/11
چاوەڕوانی وەڵامێک دەکەیت
و پێت دەگات و تووشی ناکۆکی و ناڕەزایی دەبیت، لەم کاتەشدا ئاگات لە بچوکترین وردەکارییەکان
بە.
كەوان 22/11 - 21/12
دەستکەوتە گرنگەکان یارمەتیت
دەدەن بەسەر کێشە سۆزدارییەکانتدا زاڵ ببیت و ئەمەش وانەیەک دەبێت بۆت بۆ دیاریکردنی
هەنگاوەکانی داهاتووت.
گیسك 22/12 - 19/1
ڕۆژێکی سەختە و کەش و
هەوایەکی گرژی رۆژەکەت دیاری دەکات، رەنگە بەربەستێکی گەورە بێتە بەردەمت و کە
هەڕەشە لەسەر سەقامگیریت دروست بکات، ئەمەش ماوەیەکە و دواتر شتەکان دەگەڕێنەوە بۆ
باری ئاساییان.
سەتڵ 20/1 - 18/2
گرفتە سادەکان ڕێگرن لە
پەرەسەندنی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، بەڵام چارەسەرەکان ئاسان و ساکارن
تەنها پێویست دەکات بە ئارامییەوە باسیان بکەیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
نیگەرانی و غەمباری
بەردەوامیت وادەکات نەتوانیت هەست بە ئارامی و دڵخۆشی بکەیت، ئەمەش وادەکات ئەو
وزەیە بۆ کەسانی دیکە بگوازیتەوە و ئەوانیش بە هەمان شێوەی تۆ ببن.