نامۆترین یاساکانی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی هاوسەران لە جیهاندا

PM:06:26:29/11/2021

6616 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە وڵاتان دابونەریت و یاساکانیان بۆ نەوەکانیان دەگوازنەوە و گۆرانکاریی بەسەردا نایەت، کە لەگەڵ گۆرانکارییەکانی سەردەمدا یەک ناگرنەوە و دەبنە شتێکی نامۆ، لەوانەش یاسا و دابونەریتەکانی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی هاوسەرانە.

ماڵپەڕی dadsdivorceyی ئەمریکی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، هەندێک لە دابونەریت و یاساکانی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی هاوسەران لە وڵاتە جیاوازەکاندا سەیر و نامۆن، لەوانەش:

هۆنک کۆنج لە فەرەنسا:

ئەگەر ژنێک بۆی ئاشکرابوو کە مێردەکەی خیانەتی لێدەکات و بەڵگەی ئاشکرای هەبوو بۆ خیانەتەکە، ئەوا یاسای ئەو شوێنە ڕێگە بە ژنەکە دەدات بە دەستەکانی خۆی مێردەکەی بە چەک بکوژێت، ئەگەر ژنەکە وانەکات ئەوا هیچ کەسێک بۆی نییە سزایی ئەو پیاوە بدات.

ساموا

لە ساموا کە دەکەوێتە باشوری دەریای هێمن یاسای ئەو شوێنە ڕێگە بە ژنەکە دەدات داوای جیابوونەوە لە مێردەکەی بکات، ئەویش ئەگەر مێردەکەی بەرواری لەدایکبوونی ژنەکەی لەیاد کردبوو.

فەرەنسا:

لە وڵاتی فەرەنسا ڕێگە دەدات بە کچێک هاوسەرگیریی لەگەڵ پیاوێکدا بکات کە مردوو بێت، ئەم یاسایەش لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە دەرچووە، کە تیایدا ئەو کچانەی دەستگیرانداربوون دەستگیرانەکەیان لە جەنگدا کوژراوە، هەر بۆیە بە یاسا ڕێگەیان بەو کچانە دەدا کە بە فەرمی مەراسیمی هاوسەرگریی لەگەڵ دەستگیرانە مردووەکەیان ئەنجام بدەن، بەڵام بە مەرجێک کارمەندانی تایبەت بە پرۆسەی هاوسەرگیرییەکە و خانەوادەی مردووەکە بەو هاوسەرگیرییە رازیبن، ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە میرات و سامان ناگرێتەوە و ژنەکە لێی بێبەش دەبێت.

فلیپین:

ئەم وڵاتە بە زەوی بێ جیابوونەوە ناسراوە، بە تەنیا وڵاتێک دادەنرێت کە ڕێگە بە جیابوونەوەی هاوسەران نادات.

مۆناکۆ:

لەم وڵاتەدا دەبێت راگەیاندنی هاوسەرگیرییەکە لەسەر پەراوێک بنوسرێت و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بە شارەکەدا بڵاوبکرێتەوە، ئەگەر کچ و کورەکە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هاوسەرگیرییەکەیان لەو ماوەیەدا شکستیان هێنا، ئەوا ڕێگەیان پێنادرێت هاوسەرگیریی بکەن.

شاری ترورۆ لە ئەمریکا:

پێویستە سەرەتا زاوا پیاوبوونی خۆی بسەلمێنێت، ئەویش لە ڕێگەی کوشتنی شەش قاژو کە بە عەرەبی پێی دەڵێن "شەحرور"، یان دوو قەلەڕەش.

دیترۆیت

لە دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان یاسا ڕێگە بە پیاو نادات لە یەکەم رۆژی هەفتەی یەکەمی هاوسەرگیرییەکەیاندا لە ژنەکەی تورەبێت یان روخساری مۆناوی دیار بێت.

ئ.ل