بوک و زاوایەکی میسری لە یەکەم شەویاندا کە بە
شەوی "زاوا" ناسراوە، بەهۆی لێچوونی غازەوە و هەڵمژینی دووەم ئۆکسیدی
کاربۆن گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی یەوم سابعی میسری، لە گوندی ئەبو
مەعاتی لە پارێزگای قەلیوبیە لە میسر هەواڵی مردنی بوک و زاوایەک گەیەنرایە بەڕێوبەرایەتی
بنکەی پۆلیسی ناوچەکە، خێزانی بوک و زاواکە رایانگەیاندووە هەردووکیان لە دوای
مردنیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و پشکنین و پەراوی مردنیان بۆ کراوە.
بەگوێرەی لێدوانی خانەوادەی هەردوولا، بوک و
زاواکە دەرگای شوقەکەیان داخستووە، بۆ بەیانییەکەی کە دەنگیان نەبووە یەکێک دەرگای
شوقەکەیانی شکاندووە و چوونەتە ژوورەوە، هەردووکیان لە گەرماوەی شوقەکەدا بە مردووی
دۆزراونەتەوە، داواکاری گشتیی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ئ.ل