بۆچی دەبێت هاوسەران پێکەوە بچنە جێگەی خەوەکەیان؟

PM:11:33:23/07/2021

65360 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی تا درەنگانی شەو بەخەبەر دەمیننەوە لە کاتێکدا بەشێکی دیکە لە خەڵکی شەوان زوو دەخەون و بەیانیان زوو بەخەبەردێنەوە، بەڵام بۆ هاوسەران پێویستە کە بەیەکەوە بچنە جێگەی خەوەوە لەبەر چەندین هۆکاری گرنگ.

چەند توێژینەوەیەک ئەنجامدراوە لەسەر ئەو هاوسەرانەی کە واڕاهاتبوون کە لە دوو کاتی جیاوازدا بچنە جێگەی خەوەوە، لە ماوەی توێژینەوەکەدا داوایان لێکراوە کە هەموو شەوێک لە هەمان کاتەکاندا بچنە جێگەی خەوەوە و پاش ئەوەش دەرکەوتووە کە ئەنجامەکان زۆر ئەرێنی تر بوون بەراورد بەوەی کە هاوسەرەکان پێشبینییان کردووە.

ماڵپەڕی برایت ساید چەند هۆکارێکی تری خسۆتە ڕوو کە وات لێ دەکات لەگەڵ هاوسەرەکەدا پێکەوە بچنە جێگەوە لە هەمان کاتدا کە ئەمانەن:

١- بەشێکی نوێ بۆ ژیانیان زیاددەکات، ئەوەش گفتووگۆی پێش خەوتنی ناو جێگەیە.

٢- هاوکاریت دەکات لە چارەسەری و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوانیان.

٣- کاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکەتان و وادەکات دووربن لە هەستی ناخۆش لەکاتی لەخەو هەڵساندا.

٤- تەندروستی جەستەیان بەرەوپێش دەبات و کاریگەریی دەبێت لەسەر باشترکردنی چەندین کێشەی تەندروستی وەک بەرزی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.

٥- کاریگەری باشی دەبێت لەسەر تەندروستی مێشک و کەمکردنەوەی کێشەی سۆزداریان.