هەردی سەلامی جەزابی بڵاوکردەوە

PM:09:26:12/11/2021

18528 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی کەمێک پێش ئێستا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "جەزاب" بڵاوکردەوە.

"جەزاب" نوێترین کاری هونەریی گۆرانیبێژ هەردی سەلامییە و کەمێک پێش ئێستا لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و ئەفشین شوکری کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە.

هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە.

ئ.ل