پسپۆڕی دابەزاندنی کێش باس لەوە دەکات کە نابێت
لەگەڵ قاوەدا شیرینی بخورێت و مەترسیدارە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە
هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی باس لەوە دەکات
قاوە مادەی دژە خۆراکی تێدایە کە رێگری لە جەستە دەکات لە هەڵمژینی توخمە سەرەکیەکان
و ڤیتامینەکان لە خواردن" بۆیە باشتر وایە ئەم خواردنەوە وزەییە (قاوە) لە نێوان
ژەمەکاندا بخورێتەوە".
دکتۆر پاڤێل ئیزانبایڤی ڕوسی ئاماژەی بەوە
کردووە زۆرینەی خەڵكی قاوە بە شەکر و شیرینییەوە دەخۆنەوە، بەڵام نابێت شیرینی و
قاوە تێکەڵ بکرێن ئەم خواردنەوەیە بە شێوەیەکی کاتی ئاستی (گلوکۆز) لە خوێندا زیاددەکات
و زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی جستە نەتوانێت ئەو ڕێژەیە لە گلوکۆز بەکاربهێنێت، بۆیە
مرۆڤ هەست بە زیادبوونی هێز و وەزەیەکی زیاددەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پاش ماوەیەک کاریگەری
کافاین کۆتایی دێت و جەستە دەگەڕێتەوە دۆخی " ئاسایی ".
ئیسنبایڤ، وتیشی:"ئەگەر باس لە قاوە لەگەڵ
شیرینیدا بکرێت، ئەوا ئاستی گلوکۆز بە شێوەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە و دواتر بە خێرایی
دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی شەکری خوێن، ئەمەش نیشانەکانی لاوازی و هیلاکی و
سەرگێژبوون و ئارەقکردنەوەی تەڕی سارد و بێ سەروبەرانە دروست دەکات، بۆ هەندێک ڕەنگە
ئەم حاڵەتە لاواز دەربکەوێت و هەندێکی تریش بەهێزتر دەرکەون، هەربۆیە جیاوازی هەیە لە نێوان کەسێک بۆ کەسێکی
دیکە".