بۆ ئەوانەی ئارەزووی
پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە
فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هەست دەکەیت کۆت و
بەندەکان لەسەرت کەم دەبنەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕانی بارودۆخت و زیاتر هەست
بە ئازادی دەکەیت، لەگەڵ هاوبەشەکەتدا کاتێکی باش بەسەر دەبەن.
گا 20/4 - 20/5
ئاگاداری ئیرەی بردن
و ئەو هەستە نەرێنییانە بە کە کەسانی
چواردەوەرت هەیانە لەبارەتەوە، ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر ژیانی تۆ بەڕاستەوخۆیی
هەر بۆیە پێویستە نەهێڵیت کارت بکەنە سەر.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت
دەبێت کێشەیەکی گەورە چارە بکەیت و ئەمەش هاوکاریت دەکات لەوەی لە شووینی کارەکەت
بەرەوپێش بچیت و تواناکانی خۆت بسەلمێنیت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
چاوەڕێکردنی دەفتەکان بێنە پێشەوە ڕەنگە شتێکی خراپ
نەبێت بەڵام مانەوە لەسەر هەمان بیرۆکە و نەکردنی هیچ گۆڕانکارییەک دوات دەخات لە
ژیان هەر بۆیە هەندێک کات پێویستە دەرفەتی خۆت دروست بکەیت.
شێر 23/7 - 22/8
پەیوەندییە
سۆزدارییەکەت بەرەو باشتر بوون دەڕوات، گفتوگۆیەکی بەرهەمدارت دەبێت لەگەڵ
هاوڕێکانتدا، پێش ئەوەی هەر قسەیەک بکەیت باشترە بیری لێبکەیتەوە ئەو کاتە وەک
کەسێکی مەنتقی تر دەردەکەویت لەلای خەڵکی.
فەریك 23/8 - 22/9
دەرفەتی ئەوەتان دەبێت
کارێکی نوی تاقی بکەنەوە و تواناکانی خۆتان باشتر بسەلمێنن، مەترسن لە هەر کارێکی
نوێ تاقی بکەنەوە و دەرفتەکان بۆتان دەبنە خاڵی وچەرخان و گۆڕانکاری.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ باری پیشەییت زۆر
باش دەبێت و هەر بۆیە زۆر لێی ڕازی دەبیت و هەست بە چالاکی دەکەیت و تواناکانت بەرەوپێش
دەچن لەهەموو ڕوویەکەوە.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەگەر لە ماوەی
ڕابردوودا کارت لەسەر زیادکردنی داهاتەکەت کردوە، ئەوا لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکەی
دەبینیت، دوای کار و فشارێکی زۆر پێویستت بە پشوویەکی درێژە و باشترە لەمەودوا
یەکەم کەس کە گرنگی پێبدەیت خۆت بێت ئینجا ئەوانی تر.
كەوان 22/11 - 21/12
هەست بە خواستی بەهێز دەکەیت بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی سەرقاڵ،
بەڵام ئاستەنگ هەیە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانت، بەڵام زۆر ناخایەنێت و بەردەوام بە.
گیسك 22/12 - 19/1
زۆر سەخت دەبێت بۆت
ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی هەر شتیکەوە دەربکەی، چونکە وێنەکە بۆ تۆ ڕوون نییە، باشتر
وایە ڕۆژەکەت دوور لە هاوڕێکانت بەسەر ببەیت و دوور بیت لە هەر بڕیاردانێکو کاتەکانت لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر ببەیت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
سەرنج بخەرە سەر ئەو
بابەتانەی پەیوەستن بە پەیوەندەییە تایبەتیەکانتەوە، هەر شتێک کە ڕووت تێدەکات، لە
خۆتی گەورە مەکە و وەک خۆی سەیری بکە، ڕەنگە بتەوێت ڕووبەڕووی کێشەیەک ببیتەوە
بەتەواوەتی لەمڕۆدا بەڵام باشتر وایە بەشێکی چارەسەر بکەیت و بەشێکی بخەیتە بەیانی.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
دەرفەتی زۆر باشت هەیە و دەکەوێتەوە سەر ئەوەی
کە خۆت چۆن مامەڵەیان دەکەیت و بەرەوپێشچوونی گرنگ بەڕێوەیە خۆت ئامادە بکە و
بزانە کە هەمیشە یەکەم کەس کە بەرپرس بێت لە شتەکان لە ژیانتدا خوودی خۆتی.