گرنگترین سوودەکانی زەنجەفیل بۆجەستەی مرۆڤ

AM:08:27:26/10/2021

17996 جار خوێندراوەتەوە

زەنجەفیل بە یەکێك لە ڕووەکە بەسوودەکان دادەندرێت، ئەگەر بە تازەیی یان بە وشکی بخورێت لە هەردوو حاڵەتەکدا کاریگەریی گەورەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "سکای نیوز" بە پشتبەستن بە چەندین توێژینەوەی زانستی و پزیشکی ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی زەنجەفیل کردووە کە واتانلێدەکات بیکەن بە خواردنێكی رۆژانە و لە سیستمی خۆراکیتاندا هەبێت بۆئەوەی سوودی تەواویی لێ ببینن، بەم جۆرە:

١. یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی حاڵەتی سەرمابوون و پاتە وەرزییەکان.

٢. چارەسەری دڵتێکهەڵاتن دەکات.

٣. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش.

٤. هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە.

٥. ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت.

٦. رێگە لە تێكچوونی کرداری هەرس دەگرێت.

٧. ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە.

٨. ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت.

٩. ئەرکەکانی مێشك باشتر دەکات.

١٠.ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن و کۆم.