زیانەکانی دواخستنی نانی ئێوارە چین؟

PM:06:08:25/10/2021

5508 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس نانی ئێوارە ناخوات بۆ زیاد نەبوونی کێشی لەشی یاخود لەکاتێکی درەنگدا دەیخوات، کە زیانی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە و ئاستی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات.

ماڵپەڕی هێڵسی لاین ئاماژەی بەوە کردووە، درەنگ خواردنی نانی ئێوارە بەجۆرێک لە بری ئەوەی شەشی ئێوارە نان بخورێت کاتژمێر ١٠ی شەو نانی ئێوارە بخۆن هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا و زیادبوونی کێشی لەش.

ئەو کەسانەی نانی ئێوارە درەنگ دەخۆن ئاستی شەکر لە خوێنیاندا بە ڕێژەی لە %٢٠ زیاد دەکات و ئاستی تواندنەوەی چەوری لەش بە ڕێژەی لە %١٠ کەمدەکات، بە بەراورد بەو کەسانەی لە کاتی خۆیدا نانی ئێوارە دەخۆن.

بەگوێرەی ماڵپەرەکە دواخستنی خواردنی نانی ئێوارە پەیوەندی بە زیادبوونی کێشی لەش و بەرزبوونەوەی شەکر هەیە لە خوێندا، ئەگەر هەمان بڕ بخورێت کە لە کاتی خۆیدا نانی ئێوارە خوراوە.

جۆناسان سی جۆن پزیشک و مامۆستا لە زانکۆی جۆنز هۆبکنز رایگەیاندووە، درەنگ خواردنی نانی ئێوارە پەیوەندیی بە قەڵەوییەوە هەیە، بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوەی لەسەر ١٠ پیاو ، ١٠ ژن کردووە دەربارەی کاتی نانخواردن و سیستمی نانخواردن و کاتی خەوتن، بە مەبەستی زانینی خواردنی نانی ئێوارە کاریگەریی لەسەر جەستە هەیە ئەگەر لەبری ئەوەی لە کاتژمێر شەش نان بخورێت کاتژمێر ١٠ی شەو بخورێت، هەموو بەشداربووەکانیش کاتژمێر ١١ بخەون، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەگەر نانی ئێوارە درەنگ بخۆن ئاستی بەرهەمهێنانی شەکر لە خوێنیاندا بەرزە و ئاستی چەوری تواوەش کەمە، ئەمە لە کاتێکدا هەمان ئەو بڕەش دەخۆن کە لە کاتژمێر شەش دەیانخوارد.