پرۆتینەکان چەندین ئەرکی
جیاواز و گرنگیان هەیە و رۆڵی
سەرەکەی دەبینن لە گەشەی جەستە و پرۆسە بایەلۆجیەکانی تردا، بۆیە دەبێت رۆژانە
بەپێی پێویست جەستە پرۆتین وەربگرێت.
جەستەی مرۆڤ بە نزیکەیی
لە ١٠٠ ترلیۆن خانە پێکدێت و هەر یەکێکان هەزاران پرۆتینی تێدایە کە پێویستیەتی بۆ
ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست کار بکەن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"موزوع"، ئاماژە بە چەند خۆراکێک دراوە کە بە سەرەکیترین سەرچاوەکانی
پرۆتین دادەنرێن، ئەوانیش:
- هێلکە، دەوڵەمەندە بە
تەواوکەرە خۆراکیەکانی وەک ڤیتامین و کانزا و چەوری تەندروست و دژە ئۆکسیدەکان.
- سنگی مریشک، یەکێک لەو
خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و تامێکی خۆشی هەیە، جگە لە سوودە زۆرەکەی
ئامادەکردنی ئاسانە.
- شیر، بەهای خۆراکیی
زۆرە، چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و فسفۆر و ڕیبۆفلاڤین.
- Cottage
Cheese پەنیرێکی
کەم چەوریـە و کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و فسفۆر و سیلینیۆم و ڤیتامین B12.
- گۆشتی مانگا، بڕێکی زۆری
پرۆتینی تێدایە، ئاسن و ڤیتامین B12 تێدایە، لە ٨٥ گرام گۆشتی
مانگادا ٢٢ گرام پرۆتین و ١٨٤ کالۆری چێکراوە بە مەرجێک بە زەیتێکی کەم ئامادە
کرابێت.
- گۆشتی ماسی، یەکێکە لە تەندروستترین
خواردنەکان، چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن لە چەورییە تەندروستەکان (وەک ئۆمێگا-3)
و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پرۆتینن، لە ٨٥ گرام ماسی سەلەمۆندا ١٩ گرام پرۆتین و
١٧٥ گرام کالۆری هەیە.