ئەلەند حازم و ڕۆمی هەرکی ڤیدیۆیەکی تەواو جیاواز بڵاودەکەنەوە

AM:11:51:21/07/2021

14996 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو گۆرانیبێژ ئەلند حازم و رۆمی هەرکی دوێتێکیان بەناوی "خۆشمێر" بڵاوکردەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم بەرهەمی رۆمی هەرکی دوای نەشتەرگەری.


ئەلند حازم لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب دوێتی "خۆشمێر"ی بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی نێوان خۆی و رۆمی هەرکیە.

ئەم دوێتە دەبێتە یەکەم گۆرانی رۆمی هەرکی دوای نەشتەرگەری و بە درێژایی کلیپەکەش لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

ئەلەند حازم لەدایکبوی شاری دهۆکە، ساڵانێکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تایبەت بە خۆیەتی.


رۆمی هەرکی سەرەتا لە بۆنە و ئاهەنگە تایبەتەکاندا بە وتنی گۆرانی میللی دەرکەوت دواتر دەستیکرد بە کارکردن لەسەر ستایلی نوێی گۆرانی کوردی و خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.