بەم پێكهاتە سروشتییە وابکە ڕووخسارت پڕتر دەربکەوێت

PM:02:39:22/10/2021

6384 جار خوێندراوەتەوە

ماندووبوونی جەستەیی و دەروونی زۆرکات کاریگەری لەسەر پێست و ڕووخسار دەبێت و وادەکات هێڵ و چرچی لەسەر پێست دەربکەوێت و ماندوو ببێت ڕووخسار لاواز دەربکەوێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی یاسمینەدا ئاماژە بەوەدراوە کە بەکارهێنانی نیشاستە بۆ پێست وادەکات ماندووبوونی خانەکانی ڕووخسار کەمببێتەوە و پێست شێدار ببێت و دووبارە گەش و کراوەبێت.

هەروەها دەردانی چەورییەکانی پێست کەمدەکاتەوە و کۆلاجینی ژێر پێست نوێ دەکاتەوە، جگە لەوەش پەڵە ڕەشەکانی سەر پێست کەمدەکاتەوە و گەشی دەکاتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش کەوچكێکی گەورە نیشاستە لەگەڵ کوپێك ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە و تێکی بدە تا بەتەواوی یەکدەگرێت و دەبێتە ماسك.

بیدە لە ڕووخسارت و بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەك پێوەی بهێڵە و دواتر بە ئاو بیشۆ.

بۆ ماوەی مانگێك ڕۆژانە ئەم ماسکە بەکاربهێنە تا دەبینیت کە ڕووخسارت بە تەواوی پڕ بووە.