ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی وێنەگرێك دەکوژێت و دەرهێنەری فیلمەکەی بریندار دەکات

PM:12:49:22/10/2021

7808 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئالیك بالدوین لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی "راست" لە نیو مەکسیکۆ، بەو دەمانچەیەی کە وابڕیاربوو فیشەکی بەتاڵی تێدابێت تەقەی کرد و بە هەڵە بەڕێوەبەری وێنەگرتنەکەی کوشت و دەرهێنەرەکەی بریندار کرد.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی سانتا فیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئالیك بالدوینی تەمەن ٥٨ ساڵ بە دەمانچەکە کە فیشەکی پڕی تێدا بووە لەجیاتی بەتاڵ، بە هەڵە هالینا هاچینزی تەمەن ٤٢ ساڵی بەڕێوەبەری وێنەگرتنی و جوێل سۆزای تەمەن ٤٨ ساڵی دەرهێنەرەکەی بریندار کردووە، هەرچەندە هاچینز بە هێلیکۆپتەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام گیانی لەدەستداوە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو رووداوە دەکرێت و لە ئێستادا بالدوین وتەکانی وەرگیراوە و ئازاد کراوە، هەروەها یەك بە یەك وتەی شایەدحاڵەکانیش وەردەگیرێت.

بالدوین بەرهەمهێنەری بەشداربوو بووە لە فیلمی "راست"ی رۆژئاوایی ئەمریکیدا، کە رووداوەکانی لەبارەی کانساسەوەیە لە ساڵانی هەشتاکاندا، بالدوین لەو فیلمەدا رۆڵی راست دەبینێت، کە باپیرەیەکی دەرچوو لە یاسایە بۆ کوڕێك کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدایە و تۆمەتی کوشتنی بەسەردا سەپێنراوە.

 

هالینا هاچیز.