خەوتن چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتیدەرە بۆ نوێبوونەوەی
کاری ئەندامەکان و بارگاویبوونەوەی جەستە بە وزەی پێویست بۆ دەستپێکی رۆژێکی نوێ.
شێوازی پاڵکەوتن کاریگەریی هەیە لەسەر تەندروستی کەسەکان و لە دیارەترینیشیان
خەوتنە لەسەر دەم کە چەندین زیانی بۆ تەندروستی هەیە وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"شمس"دا باسکراوە، بەم جۆرە:
١. زیان بە بڕبڕەی پشت دەگەیەنێت.
٢. ئازاری مل دەدات و دەبێتە هۆی گرژبوونی.
٣. بۆ ژنانی دووگیان مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ببێتە مایەی خنکانی کۆرپە.
باشترین شێوازی خەوتنیش لای راست یان لەسەر پشتە، چونکە بەم جۆرە تەندروستی
ئەندامە ناوەکییەکان باشتر دەبیت و جەستە دەحەوێتەوە و باشتر سوود لە خەو
وەردەگیرێت.