شەش هەڵەی ماکیاژ چیتر مەیانکە

PM:08:07:21/10/2021

10548 جار خوێندراوەتەوە

ماکیاژ بۆئەوەی جوانی و ناسکی روخسار دەربخات، بەڵام ئەگەر بە هەڵە بکرێت ئەوا لەجیاتی جوانبوون دەبێتە هۆی دەرکەوتن بە پیری و ناشیرین بوونی روخسار.

ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە چوار هەڵە کردووە کە نابێت لەکاتی ماکیاژکردندا بکرێن، بەم جۆرە:

١. کۆنسیلەری زۆر مەکە، چونکە وادەکات چرچی بکەوێتە روخسارت و دەموچاوت پیر دەربکەوێت.

٢. ماسکارای زۆر مەدە لە برژانگەکانی خوارەوەت چونکە وادەکات ژێر چاوت تاریك ببێت و چرچیی و هێڵی ژێرچاوت زیاتر دەربکەوێت.

٣. ئەو سوراوەی دەیکەیت با لەگەڵ رەنگی پێستتدا بگونجێت، هەروەها سوراوەکەت با کەمێك لە هێڵی لێوت دەربچێت نەك بە هێڵێکی ئەستوور دەورووبەری لێویشت سوراو بکەیت، بەم جۆرە شێوەی لێوت قێزەون دەبێت.

٤. ئەو پشتەچاوەی دەیکەیت با تاریك نەبیت و بەجوانی بڵاوی بکەرەوە.

٥. خوارەوەی چاوت رەش مەکە چونکە وادەکات چاوت بچوك دەربکەوێت.

٦. ئەو شوێنانەی روخسارت کە کێشەیەکیان تێدایە بە ماکیاژ بیانشارەوە.