رێجیمەکانی تایبەت بە دابەزاندنی کێش هەمجۆر و جیاوازن،
بەڵام کەمیان هەیە کە لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکەی دەربکەوێت، یەکێک لەو رێجیمانە
کە بە خێرایی ئەنجامەکەی دەردەکەوێت، رێجیمی ماستە کە لە لایەن پزیشکانەوە پێشنیار
کراوە.
پسپۆڕی زانستی خۆراک دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، بەم
جۆرە خشتەی رێجیمی ماستی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە:
- یه‌که‌م ڕۆژ :
- بەيانى :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نيوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ لۆبیای
کوڵاو
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە +
ا شیش سینگی مریشکی بر‌ژاو + ا شیش ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + نیو نانی تیری
- دووه‌م ڕۆژ :
ـ بەيانى :
۱ نانی تیری + نیو
قاپ ماست ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نيوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱٤ که‌وچک ساوه‌ر
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ هێلکه‌ی كوڵاو
+ نیو نانی تیری
- سێه‌م ڕۆژ :
- بەيانى :
۱ نانی تیری + ۱ كوپ شیری که‌م
چه‌وری
ـ نيوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱۲ که‌وچک برنج
+ ۱ قاپ شله‌ى باینجان یان كوله‌كه
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ ماست ( بێ سه‌رتوێژ ) + ۱ نانی تیری
- چواره‌م ڕۆژ :
ـ بەيانى :
۱ نانی تیری + نیو
قاپ ماستی که‌م چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نيوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ قاپ نۆکاو
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە +
ا قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌کراو + نیو نانی تیری
- پێنجه‌م ڕۆژ :
ـ بەيانى :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م
چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نيوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ ماسی بر‌ژاو
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە + ۱ په‌تاته‌ی کوڵاو
+ نیو نانی تیری
-- شه‌شه‌م ڕۆژ:
ـ بەيانى :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م
چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نيوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە +
قاپ نیسکێنه
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە
+ نیو قاپ ماست ( بێ سه‌رتوێژ ) + نیو نانی
تیری
- حه‌وته‌م ڕۆژ:
ـ بەيانى :
۱ نانی تیری + ۱ قاپ ماستی که‌م
چه‌وری ( بێ سه‌رتوێژ ) + ( ۱ كوپ چا )
ـ نيوەرۆ:
۱ قاپ زەڵاتە +
ا شیش سینگی مریشکی بر‌ژاو + ا شیش ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + نیو نانی تیری
ـ ئێوارە :
۱ قاپ زەڵاتە +
ا قاپ ته‌ماته‌ی سوره‌کراو + ۱ نانی تیری
ئەو پزیشکە چەند رێنماییەکیشی لەبارەی رێجیمەکەوە خستەڕوو:
۱ ـــ ڕۆژانه سێ
جار میوه بخورێت : سه‌عات ( ۱۰ ی به‌یانی ) و
( ۳ ی عه‌سر ) و ( ۹‌ی شه‌و ) : هه‌ر
جاره‌ی میوه‌که به‌قه‌ت قه‌باری ناوی ده‌ستی مرۆڤه‌که : سێ‌و ، پرته‌قاڵ ، هه‌رمێ
، کێوی یان دوو خه‌یار ۰
۲- رِۆژانه ۱۲ په‌رداخ ئاو یان
زۆرتر بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان و خواردنه‌وه یه‌ک یان دوو په‌رداخ ئاو نیو
سه‌عات پێش ژه‌می خۆراک ۰
۳- ئه‌گه‌ر له
نێوان ژه‌مه‌كان برسيت بوو : بۆت هه‌یه میوه یا سه‌وزه بخوێت ۰
٤- نابێت ئه‌م
خوارنانه‌ى خواره‌وه به هيچ جۆريك بخۆيت:
ـ هه‌موو جۆره شيرينيه‌ك:پاقلاوه، برمه ، لوقمه‌قازى
، كێك ، پسكيت ، نوقوڵ ، نه‌سته‌له ، كاسته‌ر، محه‌له‌بى.
ـ سارده‌مه‌نى يه‌كان :ئاسكریم، چلووره ، مۆتا، دۆندرمه
، فالووده.
ـ بيبسى، كۆلا ،فانتا ، سێفن، شه‌ربه‌ت ، چپس ۰
٥- به هێواشى
نان بخۆ ، هه‌ركاتێك شتێكى زياترت خوارد : بۆ ماوه‌ى ۱٥ ده‌قيقه وه‌رزش
بكه .
٦- شه‌وان پێویسته
پێش سه‌عات یانزه و نیو بخه‌ویت ، زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات
هه‌شتی به‌یانی ۰
۷- ئه‌نجامدانی
وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات یان زیاتر : ئه‌گه‌ر
ڕۆژێ بۆت نه‌کرا ؛ ڕۆژی دواتر دوو ئه‌ونده بکه ، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک
ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک ڕۆژانه زیاتری بکه ۰
۸- له میوه‌کان
: مۆز و خورما مه‌خۆ ۰
۹- خواردنه‌وه‌ی
چا و قاوه ڕێگه پێدراوه به مه‌رجێک بێ شه‌کر یان که‌م شه‌کر بێت ، شه‌وان دوای
سه‌عات هه‌شت و نیو مه‌یانخۆره‌وه ۰
۱۰- پێویسته زه‌ڵاته
( ۱۰ ــ ۱٥ ده‌قیقه )
پێش ژه‌مه‌کان بخورێت ، زه‌یت و ماێونیزی تێ نه‌کرێت ، بۆت هه‌موو جۆره سه‌وزه‌یه‌کی
تێ بکه‌یت له‌گه‌ڵ لیمۆ و نارنج و سندی یان سرکه
۱۱- ئه‌توانیت بۆ
ماوه‌ی چوار هه‌فته به‌کاری بهێنت ۰
۱۲- هه‌ندێ ده‌رمانی
دابه‌زینی کێش یارمه‌تی زیاتر و زوو دابه‌زینی کێش ئه‌دات