هەر کەسە و ئارەزووی جۆرە ڕەنگێک دەکات کە رەنگە
درک بەوە نەکات کەسایەتی دەردەخات، بەگوێرەی پسپۆڕانی دەروونی ڕەنگی دڵخوازت کەسایەتیت
نیشاندەدات، بۆ نمونە ئەوانەی ئارەزووی ڕەنگی سور دەکەن کەسایەتییەکی کۆنتۆرکەر و
زاڵیان هەیە و حەز بە دەسەڵات دەکەن.
بابەتێکی ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی بە تایبەتمەندی
کەسایەتییەکان کردووە و لە رێگەی ڕەنگی دڵخوازیانەوە ڕوونیکردووەتەوە، ئەوانیش:
سور:
ڕەنگی سوور لەگەڵ پیشاندانی هەیمەن و دەساڵاتدا
یەکدەگرێتەوە و توێژەران بۆیان دەرکەتووە ئەو وەرزشەوانانەی جلوبەرگی رەنگ سور لەبەردەکەن،
ئەگەری بردنەوەیان لە یاریەکاندا %٥ زیاترە لەوانی تر.
مۆر:
رەنگی مۆر پەیوەندی بە سیمای پاشایەتی و شاهانەوە
هەیە، جگە لەوەش ئەو کاریگەریەی لە سیحر و خەیاڵدا جێدەهیڵێت، مۆر داهێنان دەبزوێنێت
و لەهەمانکاتدا ئاشتی دەهێنێت، لەلایەکی ترەوە دەوترێت کەسێک حەزی بە رەنگی مۆر بێت
کەسێکی هەستیار و بەسۆزە.
پرتەقاڵی:
ئەو کەسانەی رەنگی دڵخوازیان پرتەقاڵیە، کەسانی
پڕ وزە و هەمیشە چالاکن، ئەم رەنگە زیاتر لەگەڵ حەب و دەرماندا بەکاردێت چونکە بێ
زیان دەردەکەوێت.
سپی:
ئەو کەسەی حەزی بە رەنگی سپی بێت، کەسێکی رێکخراوە
و دەیانەوێت هەمیشە دوای کارەکانیان هەست بە ئاسوودەیی بکەن، لۆجیکی بیردەکنەوە و
وردن و لە کار و پرۆژەکانیاندا.
ڕەش:
رەنگی سنور دانان و پیشاندانی دەسەڵاتە، کەسانی
رەش پۆش بەهێز دەردەکەون و زۆر گرنگی بە هەست و سۆز نادەن، بەهۆی ئەمەوەیە زۆربەی
شوێنی کارەکان رەنگی ڕەش لە جلوبەرگی کارمەندەکانیاندا بەکاردەهێنن.
شین:
ئەو کەسانەی حەز بە رەنگی شین دەکەن، هەمیشە حەز
دەکەن هەموو شتەکانی ژیانیان ئایدیاڵ و بە خەوش و تەواو بێت، لەلایەن کەسانی ترەوە
زوو متمانەیان پێدەکرێت، ئاگایان لەوانی تر هەیە و لە کارکردندا داهێنەرن.
ئ.ل