١٠ خووی ڕۆژانە زیان بە تەندروستیی گورچیلەکان دەگەیەنن

AM:08:56:21/10/2021

6524 جار خوێندراوەتەوە

گورچیلە ئەرکی پاڵاوتنی خوێنە لە شلەی زیادە و پاشەڕۆکان و جەستە لە ژەهر پاکدەکاتەوە، دروستبوونی هەر گرفتێک لە گورچیلەدا زیان بە تەواوی ئەندامەکانی لەش دەگەیەنێت ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەکرێت.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی برایتسایدی ئەمریکی ئاماژەی بە ١٠ خووی ڕۆژانە کردووە کە زیان بە تەندروستیی گورچیلەکان دەگەیەنن:

یەکەم: زۆر بەكارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن، بەبێ پرسكردن بە پزیشكی پسپۆڕ.

دووەم:زۆر خواردنی خوێ و بەكارهێنانی لە ژەمە خۆراكییەكانتدا.

سێیەم: گرنگیدان بە خواردنی ئامادەكراو و لە قتونراو، كە رێژەیەكی زۆر لە خوێیان تێدایە.

چوارەم: گرنگینەدان بە خواردنەوەی ئاو بە بری پێویست، بە جۆرێک کەسی ئاسایی نابێت لە ڕۆژێکدا کەمتر لە هەشت پەرداخ ئاو بخواتەوە.

پێنجەم: نەخەوتن و مانەوە بە ئاگایی بۆ ماوەیەكی زۆر.

شەشەم: زیادەڕەویکردن لە خواردنی شەكردا.

حەوتەم: نێرگەلە وجگەرەكێشان.

هەشتەم: كەمی چالاكی جەستەیی و گرنگینەدان بە وەرزشكردن.

نۆیەم: ڕاگرتنی میز بۆ ماوەیەکی زۆر.

دەیەم: سەردان نەکردنی پزیشک لە کاتی هەبوونی گرفت و ئازارلە گورچیلەدا.

ئ.ل