پزیشکان هۆشداریی دەدەن لەم کاتانەدا چا نەخۆنەوە

PM:01:42:20/10/2021

45084 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی تەندروستیی بەریتانیا هۆشداریی دەدەن کە نابێت لە کاتی نانخواردن یان چەند خولەکێک دوای نان خواردن یاخود پێش نانخواردن چا بخۆنەوە، چونکە ڕێژەی مژینی ئاسن لە خوێندا زیاد دەکەن.

ئەو دەستەیە ڕوونیکردووەتەوە، نابێت چەند خولەکێک لەپێش یان دوای نانخواردن یان لەکاتی نانخواردندا چا بخورێتەوە، چونکە ڕێژەی ئاسن ە جەستەدا کەمدەکاتەوە، ئەو کەسانەی لە ڕێگەی خواردنەوە ڕێژەی ئاسنی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن، بەڵام بە خواردنەوەی چا لەو کاتانەدا ڕێژەکە کەمدەبێتەوە و زیانی تەندروستیی بەدوادا دێت.

ئاشکرایانکردووە، جەستە پێویستی بەئاسنە بۆ ئەوەی هیمۆگلۆبینی ناو خوێن بەرهەمبهێنێت، کە پرۆتینێکە و لە خرۆکە سورەکانی خوێندا هەیە و ئۆکسجن دەگوازێتەوە بۆ سییەکان و ئەندامەکانی تری جەستە، بەڵام کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا خرۆکە سورەکان ناتوانن ئۆکسجینی پێویست بگوازنەوە بۆ بەشەکانی جەستە، ئەمەش لە کاتێکدا زۆر کەس ئاسن لە ڕێگەی خۆراکەکانی ڕۆژانەوە وەریدەگرن.

هەروەک ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاماژەی بە بڵاوکراوەی دەستە تەندروستییەکەی بەریتانیا کردووە و لە بەشێکیدا هاتووە، پێویستە خەڵکی لە خواردنەوەی چا دوربکەونەوە بەتایبەت لە کاتی نانخواردن، چونکە چاکە ڕێژەی مژینی ئاسن زیاد دەکات، لە بەرامبەردا کوپێک شەربەتی پرتەقاڵ بخۆرەوە کە سوودی زیاتر دەبێت"، چونکە ئەو ڤیتامین سییەی لە شەربەتی پرتەقاڵدا هەیە ڕێگە بە جەستە دەدات ئاسنەکە بمژێت، هەر بۆیە گرنگە لە ژەمەکاندا ئەو خۆراکانەی تێدابێت دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک سەوزە یان میوەی تازە یان خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ بە فرێشی.

ئاماژەیان بەوەکردووە، لە خواردنەوەی چا دوربکەونەوە لە کاتی نانخواردن یان چەند خولەکێک پێش یان دوای نانخواردن، بەڵکو بە کاتژمێرێک دوای نانخواردن چا بخۆنەوە بۆ ئەوەی جەستە بڕی پێویستی ئاسنی لە ڕێگەی خواردنەکانەوە دەستبکەوێت.

لە کۆتاییدا ئەوەیان خستووەتە ڕوو، کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ توشبوون بە کەمخوێنی و هەستکردن بە ماندوێتی و تەنگەنەفەسی و تێکچوونی پێست و لێدانەکانی دڵ.

ئ.ل