چوار دەستەواژە نابێت بەو کەسانە بوترێن کە نەخۆشی دەروونیان هەیە

PM:08:08:19/10/2021

20020 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی بە دەست نەخۆشییەکی دەروونییەوە دەناڵێنن پێویستە جواردەورەکەیان ئاگاداریان بێت، لە هەمان کاتدا نابێت قسەکانیان بە جۆرێک بێت کە ببێتە هۆی برینداربوونی و ڕووخانی زیاتری دەروونیی کەسە نەخۆشەکە.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لەو بارەیەوە ئاماژەی بە کۆمەڵێک دەستەواژە کردووە نابێت بەو کەسانە بوترێن کە نەخۆشیی دەروونیان هەیە، ئەوانیش:

یەکەم: بە جۆرێک کاربکە کە تەرکیزت لەسەر کێشەکە بێت.

دووەم: تۆ نەخۆشی دەروونیت هەیە.

سێیەم: هاوڕێکەم یان ئامۆزاکەم یان براکەم بەدەست هەمان نەخۆشیی دەروونییەوە دەناڵێنێت.

چوارەم: تۆ هەموو شتێک هەیە کە پێویست بێت ئیتر بۆ باش نابیت.

ئ.ل