چوار نیشانە ئاماژەن بۆ جەڵتەی خوێن هەرگیز پشتگوێیان مەخە

PM:04:03:19/10/2021

31536 جار خوێندراوەتەوە

جەڵتەی خوێن روودەدات لەو کاتەی هەوڵدەدرێت دەمارە خوێنەکان باش بکرێن، وێڕای ئەوەی جەڵتەی خوێن حاڵەتێکی سروشتییە بەڵام ئەگەر لەخۆیەوە لانەچێت ئەوا ئەگەری هەیە مەترسیداربێت.

چەند نیشانەیەك هەن کە ئاماژەن بۆ جەڵتەی خوێن و دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت، بەجۆرێك دەکرێت جەڵتە لە دەمارە قوڵەکاندا رووبدات، کە ئەمەش دەکرێت مەترسیدار بێت و نەخۆشەکە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی بەپەلە دەبێت.

جەڵتەی دەماری لە مێشكدا بە سەکتەی مێشك ناودەبرێت، هەروەها دەکرێت لە دەمارەکانی دڵدا رووبدات ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.

هەر لەو بارەیەوە ماڵپەڕی " Stop the Clot"ی تەندروستی دەڵێت، چەند نیشانەیەك هەن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی خوێن لە دەستەکان و قاچەکاندا کە نابێت پشتگوێ بخرێن، و بریتین لەمانە:

- ئاوسانی هەندێك شوێنی جەستە

- ئازار و ناڕەحەتی لە بەشێکی جەستەدا.

- گەرمبوونی پێست.

- سووربوونەوە و گۆڕانی رەنگی پێست.

بۆیە ئەگەر خۆت یان کەسێکی نزیکت ئەم نیشانانەی هەبوو بەزووترین کات بیبە بۆ نەخۆشخانە بۆئەوەی بتوانیت ژیانی خۆت یان ئەو کەسە رزگار بکەیت.