ڤیدیۆی مامۆستایەك کە بە شەق و زلە لە قوتابییەك دەدات تووڕەیی بەدوادا هاتووە

PM:02:57:19/10/2021

39084 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆیەك بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە مامۆستایەكی حکومی دەرکەوتووە بە دار و بە شەق لە قوتابییەکی دواناوەندی دەدات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"، ئەم رووداوە رۆژی چوارشەممەی پێشوو روویداوە، لە قوتابخانەی نانداری دوانوەندی حکومیدا لە ناوچەی کودالۆر لە ویلایەتی تامێل نادۆی هیندی، مامۆستاکە بەشێوەیەکی خراپ و توندوتیژانە هێرشی کردوەتە سەر قوتابییەکە.

لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە مامۆستاکە قژی قوتابییەکەی گرتووە و بە بەردەوامی لێیدەدات، وێڕای ئەوەی قوتابییەکە دەڵێت ئەو هەڵەیە دووبارە ناکاتەوە، بەڵام مامۆستاکە ناوەستێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش بەرپرسی ئەو ناوچەیە داوای کردووە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە بکرێت.