ڤیدیۆ.. بزانە سکوید گەیمەکەی ئیماڕات چۆن بەڕێوەچوو

AM:11:30:19/10/2021

5440 جار خوێندراوەتەوە

درامای کۆری Squid games ماوەی مانگێکە بڵاوکراوەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ١١١ ملیۆن بینەری هەبووە لە کۆی جیهاندا کە بەمەش ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و بووەتە زۆرترین بینراوی نێتفڵێکس، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یارییەکانی ناو دراماکە لە شاری ئەبووزەبی ئیماڕات دووبارەکرانەوە.

ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلعەین باسی لەوەکردووە سەنتەری ڕۆشنبیری کۆری لە ئیمارات یارییەکانی Squid games ی ڕێکخست و تێیدا بەشێک لەو کەسانەی زۆر چێژیان لەدراماکە بینیووە و داواکارییان پێشکەشکردووە بەژدارییان کردووە لە یارییەکاندا بە ڤێرژنێکی ناکوشندە.

یاریزانەکان بەشێوەی تیم هاوشێوەی یاریزانەکانی ناو دراماکە یارییان کرد مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییەش ئاشنا کردنی خەڵکی ئیماڕات بووە بەو یارییە کلتورییانەی لە کۆریای باشور منداڵەکان دەیکەن و باون.

جێی ئاماژەیە یارییەکان هاوشێوەی دراماکە دەبن و یاریزانەکان هەمان پۆشاکیان پۆشیووە و پارێزەرەکانی یارییەکان هەمان پۆشاکی سەربازەکانیان لەبەرکردووە.

درامای سکوید گەیم درامایەکی کۆریای باشورە و یەک وەرز و نۆ ئەڵقەی لێ بڵاوکراوەتەوە تاوەکو ئێستا دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کردووە و لە ترێندی زۆرترین تەماشاکراوی ٩٠ وڵاتدایە و لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا بووەتە زۆرترین بینراو لە جیهاندا و ١١١ ملیۆن بینەری هەبووە.