بەڤیدیۆ.. دوای گڕگرتنی بەنزینخانەیەک دوو کەس بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕزگاریان دەبێت

AM:10:47:19/10/2021

6828 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی دوو ماتۆڕسوار کە لە بەنزینخانەن و بەنزین لە ماتۆڕەکانیان دەکەن و لەو کاتەدا ماتۆڕەکانیان گڕدەگرێت بەشێوەیەکی بەربڵاو دەنگیداوەتەوە لە هیندستان.

ڕۆژنامەی ئیندیپیندێتی بەڕیتانی باسی لەوەکردووە کە بەشێوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر توانیویانە ڕزگاریان ببێت لە مردن دوای ئەوەی لەکاتی بەنزین تێکردندا ئاگر لەسەر ماتۆڕەکانیان کەوتووەتەوە لە یەکێک لە ناوچەکانی باکوری وڵات.

جێی ئاماژەیە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو ماتۆرسوارەکە بەسەر ماتۆڕەکایانەوەن و یەکێیان ئاگر لە پانتۆڵەکەی بەەری بەردەبێت و بە ئاگرەکەوە ڕادەکات بۆ ئەوەی بیکوژێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕووداوەکە لە شاری جامۆی باکوری هیندستان ڕوویداوە، خۆشحاڵانە دوو ماتۆڕسوارەکە توانیویانە بە سەلامەتی ڕزگاریان ببێت و پاشان کارمەندانی بەنزین خانەکە توانیویانە ئاگرەکەش کۆنترۆڵ بکەن.