بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەو کێشانەی تۆ هەتن
لەسەر کارەکەت کۆتاییان پێ دێت و هەواڵی خۆش دەبیستیت لەبارەی ئەرک و کارەکانتەوە
و ڕێگەی تۆ بۆ سەرکەوتنی کار ڕوونتر دەبێتەوە و چەندین بەرەوپێشچوون دێنە بوون.
گا 20/4 - 20/5
پەیوەندییەکانت لەگەڵ
کەسانی چواردەورتدا بەرەوپێش دەچن و بەتایبەتتر لە لایەنی سۆزداری و هاوبەشەکەتەوە،
چەندین گۆڕانکاری گرنگ ڕوودەدات لە نێوانتاندا و ئەوەش وادەکات دڵخۆشتر ببن.
دووانە 21/5 - 21/6
لاپەڕەیەکی نوێ
هەڵدەدەیتەوە و ژیانت بەرەوپێش دەچێت، هەموو ئەو شتانەی لە ڕابردوودا ڕوویان داوە
لە بیرەەوریتدا کاڵ دەبنەوە و ئامادەدەبیت بۆ گۆڕانکاری و شتە نوێیەکان باشترین شت
ئەوەیە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بیت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
کۆمەڵێک ئامۆژگاری گرنگ
و بەسوود وەردەگریت لەبارەی کار و پیشەکەتەوە لە کەسێک کە پسپۆڕە لەو بوارەەدا کە
تۆ کاری تێداە دەکەیت و ئەمەش هاندەر و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشچوونت لە
کاردا.
شێر 23/7 - 22/8
گرنگی زیاتر بە لایەنی
تەندروستیت بدە و سیستمی بەرگریت بە جێگیری و بەرزی بهێڵەرەوە، چونکە کاریگەری لەسەر
تەندروستیت دەبێت، ئاگاداری خۆت بە و پێش هەموو شتێک گرنگی بە وردەکارییەکانی
تەندروستیت بدە.
فەریك 23/8 - 22/9
پێویستە هەنگاو بە
هانگاوپێکەوە بەڕێگاکەدا بڕۆن و وردەکارییەکان هاوبەشی پێبکەن لەگەڵ
خۆشەویستەکەتدا، ئەوە هاوکاریتان دەکەن زیاتر لە یەکتر تێبگەن و وێنەیەکی جوانی
پەیوەندییەکەتان بکێشن و داهاتوویەکی جدی و ڕوونتان هەبێت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا
کێشەیەکی گەورە لە پەیوەندیەکەتاندا هەیە کە رەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوەتان، بەڵام
پەیوەندیەکەتان کەم وێنەیە و دووبارە بوونەوەی مەحاڵە، بۆیە هەوڵبدە هێور ببیتەوە
و بە بیرکردنەوەی لۆجیکیانە ئاڵۆزیەکان ئاسایی بکەیتەوە و هەمیشە بیرت بێت لێک تێگەشتن کلیلی کردنەوەی ئاڵۆزییەکانە.
دووپشك 23/ 10-21/11
ڕەنگە ئەمڕۆ ڕوبەڕووی
هەندێک کێشە ببیتەوە لە کارەکەتدا و ئەمەش وادەکات داوای هاوکاری لە هەندێک لە
هاوکارانت بکەیت، هیچ دودڵ مەبە لەوەی داوای هاوکاری بکەیت، بەڵام بزانە لە کێی
دەکەیت و تا چەندێک دڵسۆزە.
كەوان 22/11 - 21/12
هەست بە هێز و زیندووی
و چالاکی دەکەیت لەمڕۆدا، بیرۆکەی ئەرێنی و گونجاوت هەیە لەباتەی چەندە کێشەی
ئاڵۆزەوە کە هاوکاری کەسانی دیکەش دەکات، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەرەوپێش
دەچن.
گیسك 22/12 - 19/1
هاوبەشەکەت لە چەندین کێشە
و بارودۆخی سەخت ڕزگارت دەکات و چارەسەری گونجاوت بۆ دەدۆزێتەوە، هەوڵبدە گوێی لێ
بگریت و بزانیت بیرۆکە و ڕای ئەو لەبارەی شتەکانەوە چۆنن.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ئەمڕۆ ڕوبەڕووی هەندیک
دۆخی قورس دەبیتەوە و هەڵچوون و توڕەبوونت
دەبێت، پێویستە لەو کاتەدا هەوڵبدەیت دان بەخۆتدا بگریت و خۆت هێور بکەیتەوە و
بزانیت هیچ شتێک شایەنی ئەوە نییە کە بەرپەچدانەوەیەکی هەڵەت هەبێت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
بە کاتێکێ خۆشدا تێپەڕ دەبیت لەکارەکەتدا و ئەوەش کاریگەری دەبێت ئەوەی
دۆخی دەرونت بەرەوباشتر بچێت، بیرۆکەی گەشت کردنت بۆ دێت و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر
دڵخۆشبوونت.