بە سێ رێگە چارەسەریی پرخەکردن بکە

PM:11:23:18/10/2021

14028 جار خوێندراوەتەوە

پرخەکردن یەکێكە لەو کێشانەی کە کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن بەهۆی ئەوەی دەبنە مایەی بێزاری بۆ دەرووبەرەکانیان، لە هەمان کاتدا خۆیان تووشی بچڕانی هەناسە دەبن لەکاتی خەوتندا.

ماڵپەڕی بەزکیتۆ ئاماژەی بە سێ ڕێگەی سروشتیی و ئاسان کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەریی پرخەکردن و کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە، بەم جۆرە:

نەعنا:

 نەعنا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی چینی ناوپۆشی قوڕگ و لوت، کە ئەمەش هەناسەدان باشتر دەکات و رێگە لە پرخەکردن دەگرێت، بۆ ئەمەش دوو دڵۆپ لە زەیتی نەعنا بکەرە کوپێك ئاوەوە و غەرغەرەی پێبکە بەر لە خەوتن.

زەیتی زەتوون:

زەیتی زەیتوون دژە هەوکردنە و ئاوسانی بۆری هەناسەدان و قوڕگ کەمدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژانە دوو کەوچك زەیتی زەیتوون بەر لە خەوتن بخۆ.

زەردەچەوە:

بەهۆی ئەوەی پاککەرەوەیە و دژە هەوکردنە، دەتوانیت نیو کاتژمێر بەر لە خەوتن دوو کەوچك لە زەردەچەوە بکەیتە شیری گەرمەوە و بیخۆیتەوە.