چۆن بەبێ بێبەشبوون لە خواردن کێشت دادەبەزێنیت؟

PM:09:02:18/10/2021

15796 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر خالید غەزالی، پسپۆڕی نەخۆشییە چارەسەرییەکان وتوویەتی، قەڵەوی بەهۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن و خواردنی ژەمە خێراکان و خواردنەوە گازییەکان و کەم خواردنەوەی ئاوەوە روودەدات.

ئەو پزیشکە لە بەرنامەی "ژیانت تەندروستیتە" لە کەناڵی ئاسمانی "صدی البلد" وتوویەتی، باشتروایە نیو کاتژمێر بەر لە نان خواردن دوو کوپ ئاو بخۆنەوە، ئەو ئاوە لە گەدەدا دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستی تێری و ناهێڵێت زۆر خواردنبخۆن.

ئەمەش وادەکات لەگەڵ کاتدا ئارەزووی خواردن و بڕی ئەو خواردنەی دەیخۆن کەم ببێتەوە و گەدە بچوك ببێتەوە و وردە وردە کێش داببەزێت.