ڤیدیۆی نانەوایەك بەراددەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە کە تف دەکاتە سەر هەویری
نانێك بەرلەوەی بیکاتە ناو تەنوورەکەوە.
ئەم ڤیدیۆیە لە شاری گازی ئاباد لە ویلایەتی ئەوتار برادیش لە هیندستان روویداوە، دوای
بڵاوبوونەوەشی تووڕەییەکی زۆری بەدوادا هاتووە و وایکردوە پۆلیسیش پیاوەکەی
دەستبەسەر کردوە.
وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت نانەوایەك گونکەکانی نانەکە پاندەکاتەوە و پێش
ئەوەی بیکاتە فڕنەکەوە لەجیاتی ئەوەی زەیت بکات بەسەریدا یان ئاو، تف دەکاتە سەر
نانەکە ئینجا دەیکاتە فڕنەکەوە.
ئەمەش یەکەمجار نیە ڤیدیۆی لەم جۆرە بڵاوببێتەوە و لەماوەی رابردوودا ڤیدیۆی
ژمارەیەك رووداوی لەم جۆرە بڵاوبووەتەوە و ئەو کەسانە دەست بەسەر کراون کە بە
هەمان شێوە تفیان کردوەتە سەر نان لە چەند خواردنگەیەکدا.