لە نمایشی
شیرکێکدا لە ناوچە ئاریولی روسیا، ورچێک هێرش دەکاتە سەر ژنێکی دووگیان کە یەکێک
بووە لە یاریدەدەری ڕاهێنەری سێرکەکە بووە.
بەگوێرەی میدیا
ناوخۆییەکانی روسیا، ورچەکە لە سەرەتادا هێمن و لەسەرخۆ جوڵەکانی نمایشەکەی
کردووە، بەڵام ڕەفتارەکانی شەڕەنگێز دەبێت و بە بەرچاوی ئامادەبووانەوە هێرش
دەکاتە سەر ئەو ژنەی کە لە نزیکییەوە بووە.
هەروەک لە
ڤیدیۆکەدا دیارە راهێنەر و یاریدەدەرەکەی بەخێرایی هەوڵی رزگارکردنی ژنەکە دەدەن،
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژنە دووگیانە و لەدوای ڕووداوەکە بەپەلە گەیەنراوەتە
نەخۆشخانە و باری تەندروستیی جێگیرە.
ئ.ل