بەشێک لە خانمان بەهۆی ئەوەی بەردەوام نینۆکیان بۆیە دەکەن
یان نینۆکی دەستکرد دادەنێن، چینی سەرەوەی نینۆکی خۆیان زەرد و بێهێز دەبێت کە دیمەنێکی
ناشرین بە دەست و پەنجە دەدات، بۆ نەمانی ئەو گرفتەش دەتوانن سوود لە توێکڵی پرتەقاڵ
وەربگرن.
ماڵپەڕی سەیدەتی سعودی چۆنێتی بەکارهێنانی توێکڵی پرتەقاڵی
خستووەتە ڕوو بۆ سپیکردنەوەی نینۆک و ئاشکرایکردووە، لە توێکڵی پرتەقاڵدا ڤڕێکی زۆر
ڤیتامین سی بوونی هەیە و یارمەتی لابردنی پەڵە زەردەکانی نینۆک دەدات و بەخێرایی
سپییان دەکاتەوە.
دوو کەوچکی بچوک هاڕڕاوەی توێکڵی پرتەقاڵی وشککراو تێکەڵ
بە بڕێک ئاوی کەم بکە و تێکیان بدە بۆ ئەوەی شێوە هەویرێکی لێدەربچێت، گیراوەکە
بدرێت لە نینۆکەکان و بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی
بمێنێتەوە، لە ڕێگەی فڵچەی ددانەوە لە نینۆکەکان بخشێنرێت و گیراوەکەی لێبکرێتەوە،
دواتر بە ئاو بشۆرێت، دوو هەفتە جارێک ئەم ڕێگە تاقیبکرێتەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی
باش.