هونەرمەندی میسری خالد سلیم لە سەر فەرشی سووری ئاهەنگی دەستپێکی فێستیڤاڵی سینەمایی گۆونا بە چاکەتێکی ملیۆن دۆلارییەوە دەرکەوت و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا.
میدیاکانی میسر لەبارەی دوایین دەرکەوتنی خالد سەلیمەوە وتیان، خالید سەلیم، گرانبەهاترین دەرکەوتنی فێستیڤاڵی گۆونا."
خالد سەلیم چاکەتێکی رەشی لەبەرکردبوو کە یەخەی چاکەتەکەی بە ئەڵماس رووپۆشکرابوو لەگەڵ کراسێکی سپی و پوتی ڕەشدا رێکی خستبوو.
مارجو حنا دیزاینەری چاکەتە لە ستۆری ئینستاگرامی خۆی نرخی چاکەتەکەی ئاشکرا کرد، نرخی چاکەتەکە دەگاتە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەمەش نازناوی گرانبەهاترین دەرکەوتنی فێستیڤاڵی گۆونای وەرگرت.